شارەوانی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

بۆ کاتی زۆر پێویست نەبێت دووڕیانی سەرچنار بەکارمەهێنن

964+

شۆڕش قادری

شارەوانی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات بۆ کاتی زۆر پێویست نەبێ، دووڕیانی سەرچنار بەکار نەهێنن.

بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، لە درەنگانی شەوی رابردووەوە تیمەکانیان و کۆمپانیای جێبەجێکار دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی شەقامی (شاڕێی پێشمەرگە) لەبەردەم دادگای سلێمانی بە ئاڕاستەی رۆیشتن بەرەو شەقامی تاسڵوجە و ئەمڕۆ هەینی 27.9.2024 دەست دەکرێت بە کاری قیرتاوکردن.

“داوا لە شۆفێرانی دەکەین کە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا هاوکارمان بن کە رێگای سەرچنار بەرەو قولەڕەیسی باخی بەختیاری بەکاربهێنن تا ئاستەنگی هاتوچۆ درووست نەبێت و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت رێگای دووڕیانی سەرچنار بەکارمەهێنن”، شارەوانی سلێمانی وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ ئاگادار کراونەتەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانیان لە ئامادەباشیدا بن و لەشوێنی مەبەست بن بەمەبەستی پێدانی رێنمای بە شۆفێرەکان.

شارەوانی سلێمانی هۆشداری لەسەر رێگایەکی ناو شار دەدات

شارەوانی سلێمانی هۆشداری لەسەر رێگایەکی ناو شار دەدات

شارەوانی سلێمانی بەهۆی سەگە گەڕەکانەوە سکاڵا باران دە...

شارەوانی سلێمانی بەهۆی سەگە گەڕەکانەوە سکاڵا باران دەکرێ