زیاتر لە کیلۆیەک کریستاڵیان پێبووە

چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستگیرکران

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەر بە بڕێک کریستاڵەوە  لە کەرکوک دەستگیرکران، باندەکە خاوەن پێشینەن لەو کارە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 26.9.2024 لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنیەکاندا تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و پێشتریش لەسەر هەمان کار دەستگیرکرابوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بە 964ـی وت، دوای چاودێری کردنێکی وردی تۆڕێکی بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سەنتەری شاری کەرکوک لەلایەن دەزگای هەواڵگریەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن فەوجێکی  تەکتیکی و پۆلیسی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانرا ئەو تۆڕە دەستگیر بکرێن.

وتیشی، باندەکە پێک هاتبوون لە چوار بازرگان و لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر بڕی یەک کیلۆ و 155گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ گیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چوار بازرگانە ئەوانەن بە ماتۆرسکیل هاتوچۆیان دەکرد و دابەشیان دەکرد و خاوەن پێشینەن و پێشتر لە سەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و دوای کۆتایهێنانی ماوەی سزاکەیان ئازاد کراون، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستگیرکراونەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

56 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

56 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا