بۆ دروستکردنی چەند کۆگایەک

وەزارەتی پێشمەرگە دوو بانگەواز ئاراستەی کۆمپانیاکانی بیناسازی دەکات

964+

شۆڕش قادری

بە مەبەستی دروستکردنی چەند کۆگایەک، وەزارەتی پێشمەرگە دوو بانگەواز ئاراستەی کۆمپانیاکانی بواری بیناسازی دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گرێبەستەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بانگەوازی ژمارە نۆـدا دا بانگهێشتی سەرجەم کۆمپانیاکانی بیناسازی لە پلەکانی (1 و 2 و 3) دەکات بۆ بەشداریکردن لە کەمگەری کراوە، بەمەبەستی دروستکردنی (بارەگای لیوای نیزامی) بە هەموو پێداویستیەکانییەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێر ـ دیبەگه.

لە بانگەوازی ژمارە 10ـدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی گڕێبەستەکان، بانگهێشتی سەرجەم کۆمپانیاکانی بیناسازی لە پلەکانی (1 و 2 و 3) دەکات بۆ بەشداریکردن لە کەمگەری کراوە، بە مەبەستی دورستکردنی چوار کۆگا بۆ هەڵگرتنی پێداویستیە سەربازییەکان لە هەر سێ پارێزگای هەولێر(دوو کۆگا) ـ سلێمانی(یەک کۆگا) و دهۆک (یەک کۆگا)، بە پێی ئەو تایبەتمەندیانەی کە لە بەڵگەنامەکانی کەمگەردا هاتووە.

لە هەردوو بانگەوازەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراو کە، هەشت مەرج بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیاکان دیاریکراوە، هاوکات کرێی بانگەواز و کرێی تەندەر و بەروارەکانی وەرگرتن و کردنەوەی تەندەرەکان ئاشکرا دەکات.

هاوپێچی بانگەوازەکان لە خوارەوە: