لە ئەنبار و سەڵاحەدین

56 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

964+

توانا نەقی

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیرا بەسەر 56 کیلۆ ماددەی هۆشبەر و دەستگیر کردنی چوار بازرگان لە پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدین.

لە راگەیەندراوێکدا بە ڕێوەبەرەیەتی نەهێشتنی مادەە هۆشبەرەکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ نەهێشتنی مادددەی هۆشبەر توانراوە دوو بازرگان لە ئەنبار دەستگیر بکەن.

دەشڵێت، هەر لەو هەڵمەتەدا دەستیان گرتووە بەسەر 17 هەزار و 500 کیلۆ گرام حەبی کەپتاگۆندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلایەکی دیکەوە و لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا توانراوە لە پارێزگای سەڵاحەدینیش دوو بازرگانی دیکەی ماددە هۆشبەرەکان دەسگیر کراون.

لە هەڵمەتەکەی سەڵاحەدین توانراوە دەستبگرن بەسەر 38 هەزار و 500 کیلۆگرم ماددەی ترامادۆڵ کە لەناو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری میوەدا شاردرابوونەوە.

دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر بە 2.6 کیلۆ کریستاڵەوە دەستگی...

دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر بە 2.6 کیلۆ کریستاڵەوە دەستگیر کران