سبەی و دوو سبەی

کارەبای گەرمیان: خۆمان بۆ زستان ئامادە دەکەین و ماوەیەک کارەبا نابێت

964+

ژووری هەواڵ

کارەبای گەرمیان بە مەبەستی خۆ ئامادە کردن بۆ زستان چاکسازی لە دوو وێستگە ئەنجامدەدات و دەڵێت، بەوهۆیەوە سبەینێ و دوو سبەی بۆ ماوەیەک کارەبای نیشتمانی نابێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 24.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی چاکسازی کردن لە هێڵی نێوان وێستگەی (400kv) بازیان و وێستگەی (132kv) کفری و ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی زستان، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە 8:00ـی بەیانی بۆ 1:00ـی پاش نیوەڕۆ کارەبا نابێت.

دابەشنەکردنی کارەبا لەو کاتانەدا بۆ سەلامەتی گیانی ئەو تیمانەیە کە کار لە وێستگەکاندا دەکەن، کارەبای گەرمیان وا دەڵێت.[

وێستگەی 400 کەیڤی لە بازیان لە ساڵی 2018 کراوەتەوە، کردنەوەی وێستگەکە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ڤۆڵتیەی کارەبا و پەیوەستبوونی کارەبای هەرێمی کوردستان بە کارەبای عێراقەوە هەیە و کارەبا لە 132 کەیڤیەوە بۆ 400 کەیڤی دەگۆڕێت.

کارەبای گەرمیان دوو پیکابی دەوێت بۆ گەیاندنی کارەبا بە...

کارەبای گەرمیان دوو پیکابی دەوێت بۆ گەیاندنی کارەبا بە 24 گوند