دوو دیمه‌نى ئه‌و ئامێر‌و كه‌لوپه‌لانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه... وێنه: پۆلیسى ژینگه‌ى راپه‌ڕین.
رێگرییان له هه‌ڵكه‌ندی بیرێكیش كردووه
دوو راوچی بە تاپڕ و (پۆڕ)ێکەوە له چوارقوڕنه ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ دوو راوچیان به چه‌ك و تفاقه‌وه له سنوورى بنكه‌كه‌یان له چوارقوڕنه ده‌ستگیر كردووه، شه‌وى رابردووش له هه‌مان سنوور، رێگرییان له لێدانى بیرێكی نایاسایی كردووه.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ دووشه‌ممه لە سنوری بنکەكه‌یان له ناحیه‌ى چوارقوڕنه، دوو هاوڵاتیان دەستگیر کردووه، کە سەرقاڵی راوی باڵندەی کێوی بوون، لە ئەنجام دا دەست بەسەر یه‌ك تاپڕ و یه‌ك باڵنده‌ى پۆڕدا گیرا.
شەوی رابردووش له سنوورى هه‌مان بنكه‌یان مەفرەزەیەکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان رێگرییان له لێدانى بیرێكی نایاسایی كردووه و توانیویانه دەست بگرن بەسەر دەزگایەکی بیرهەڵکەندن.
پۆلیس ئاماژه به‌وه ده‌كات، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ هه‌ردوو رووداوه‌كه رێكخستووە و رووبه‌ڕووى رێکاری یاساییان كردوونه‌ته‌وه.