لە رانیە
لە رووداوێکی شەڕکردندا بە چەقۆ کەسێک گیانی لەدەستداوە و دانەیەکی دیکە بریندارە
964+
توانا نەقی
لە رووداویكی شەڕکردندا لە رانیە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکە بریندارە، شەڕەکە لە نێوان دوو مێردمنداڵ روویداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلسی راپەڕین بڵاویکردەوە، شەڕەکە لە نێوان دوو مێردمنداڵ دوێنێ شەو روویداوە و چەقۆیان بەکار هێناوە بۆیە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و یەکێکیان بریندارە.
دەشڵێت، سەرەتا هەردووکیان بریندار دەبن و شوێنەواری چەقۆیان پێوەبووە، لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆدەکرێت بەڵام یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدوە.
( ت، ب، ح) کە یەکێک بوەوە لە شەڕەکەرەکان و ئەم بەیانییە لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستداوە لەگەڵ (س، ح، س) کە بریندارە و هەردوکیان تەمەنیان 16 ساڵ بووە.
بە قسەی پۆلیس ئێستا ئەوەی کە بریندارە بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 405 لە یاسای سازادانی عێراقی راگیراوە.