50 کورسی کارەباییان پێدرا

ئەمڕۆ لە هەڵەبجە جەژنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت بوو

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

ئەمڕۆ 22.9.2024 لە ھەڵەبجە،  بە مەبەستی دانەبڕانیان لە خوێندن و ئاسانکاری ھاتوچۆیان، رێکخراوی بەرەو ژیانێکی نوێ، 50 کورسی کارەبایی و تایبەتی بەسەر خوێندکارانی خاوەنپێداویستی تایبەتی کوردستان و عێراقدا دابەشکرد.

سەرکۆ ھەڵەبجەیی، سەرۆکی رێکخراوی بەرەو ژیانێکی نوێ، بە 964ی راگەیاند، کورسییەکان بەشێکیان تایبەتن بەو منداڵانەی ئیفلیجی مێشیکیان ھەیە و بەشێکی دیکەشیان کارەبایین و نرخی کورسییەکان لە نێوان 700 دۆلار بۆ 2700 دۆلاردایە.

بە وتەی سەرکۆ ھەڵەبجەیی، منداڵەکان لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان و بەشێکیشیان لە ناوچەکانی عێراقەوە ھاتوون، بۆ یەکەمجارە کورسییان بۆ دابیندەکرێت.

رێکخراوی بەرەو ژیانێکی نوێ، رێکخراوێکە تایبەتە بە منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت، لە ساڵی 2008ەوە دامەزراوە، و تا ئێستا نزیکەی 28 ھەزار کورسییان بۆ منداڵانی کوردستان و عێراق دابینکردووە.

پێداچوونەوە: هاوبەش