لە شەش مانگدا
تەندروستی گەرمیان: رێگریمان کردووە لە خۆکوشتنی 64 کەس
964+
ژووری هەواڵ
بەگوێرەی ئامارێکی تەندروستی گەرمیان، لە ماوەی شەش مانگدا سه‌نته‌رى راهێنان و چاره‌سه‌رى ده‌رونی رێگریکردووە لە خۆکوشتنی 64 کەس.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگدا 64 کەس پەنایان بردووە بۆ خۆکوشتن، بەڵام سه‌نته‌رى راهێنان و چاره‌سه‌رى ده‌رونی رێگریلێکردون نەیهێشتووە کۆتایی بەژیانیان بهێنن.
هەر لەو ماوەیەدا، چارەسەری دەرونی پێشکەش بە یەک هەزار و 77 کەس کراوە و لەسەنتەرەکە 42 کەیسی توندوتیژی خێزانی چارەسەرکراوە.
ئەوانەی کە چارەسەری دەرونیان پێشکەشکراوە، 726 کەسیان سەردانی پزیشکی دەرونیان کردووە و 109 کەسی دیکەش سه‌ردانى چاره‌سازی ده‌رونیان كردوه لە سەنتەرەکە.
“هه‌روه‌ها 125 كه‌یسی نه‌وجوانان و حەوت كه‌یسی مناڵی ئۆتیزم و سێ كه‌یسی خاوه‌نپێداویستی تایبه‌ت و یەک كه‌یسی ده‌ستدرێژی سێكسی كاریان له‌سه‌ر كراوه”، تەندروستی گەرمیان وا دەڵێت.