كفری

راوچییەك ئۆتۆمبێلەكەی وەرگەڕا و رای كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پۆلیسی ژینگە و دارستانی كفری سەر بە پۆلیسی دارستانی گەرمیان بڵاویكردەوە، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێكی وەرگەڕاودا گرتووە، كە خاوەنەكەی راوچییە و رای كردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاراستنی ژینگە و دارستانی كفری شەوی رابردوو بڵاویكردەوە، ئاگادار كراونەتەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان پەترۆڵ لە (جەوەڵ عەزەدین) وەرگەڕاوە، دوای ئەوەی مەفرەزەكانیان چوونەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە، كەسیان تێدا نەبینیوە و شۆفێرەکەی رای كردووە.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری، ئۆتۆمبێلەكە دەستی بەسەردا گیرا، كە  کۆمەڵێك کەرەستەی راوکردنی تێدا بووە و ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبار.

سەرۆکی دادگا چووە لای پۆلیسەکانی گەرمیان دەڵێن؛ ئاژەڵ ...

سەرۆکی دادگا چووە لای پۆلیسەکانی گەرمیان دەڵێن؛ ئاژەڵ زیادیکردووە