پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە هەڵبژاردن دەنگ دەدات.
"لە سێ رۆژدا جێگرەوەیان دیاریی بكرێت"
پێنج كاندیدی دیكەی هەڵبژاردنی كوردستان دوورخرانەوە
كۆمیسیۆن بڕیاری دا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، بڕیاری دوورخستنەوەی پێنج كاندیدی دیكەی دا، كە بە قسەی كۆمیسیۆن، پابەندی رێنماییەكان نەبوون.
كۆمیسیۆنەكە، كە سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەكات، لە چەند راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیی جیاوازدا دوورخستنەوەی پێنج كاندیدی راگەیاند.
كاندیدەكان ئەمانەن:
حەسەن رەزا محەمەد، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی
موحسین مستەفا حەمەدئەمین، كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی
نەجات رەمەزان كانەبی، كاندیدی هاوپەیمانی هەرێمی كوردستان لە پارێزگای هەولێر
شەتاو عەزیز حەمە، كاندیدی نەوەی نوێ لە پارێزگای دهۆك
مۆردان نەوزاد حەمەساڵح، كاندیدی نەوەی نوێ لە پارێزگای دهۆك
بە گوێرەی راگەیاندراوەكانی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، لایەنی ئەو كاندیدە دوورخراوانە لە ماوەی سێ رۆژدا دەتوانن جێگرەوە بۆ دوورخراوەكان دیاریی بكەن.
كاندیدێكی هەڵبژاردنی پەرلەمان دوورخرایەوە و یەكی دیكە گەڕایەوە ركابەری
هەڵبژاردنی كوردستان
بۆچی دێت؟
ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە هەولێر دەبێت و دواتریش سلێمانی
كۆمیسیۆنی باڵا
وادەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی کوردستان كۆتایی هات
لە هەولێر
سبەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەندرێت
وەڵامی رەخنەی لایەنەكانی هەڵبژاردن درایەوە