له‌دایكبوونى منداڵانیش كه‌می كردووه‌

 شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ له‌ دهۆك سێ ئه‌وه‌نده‌ زیادى كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ دهۆك، ئامارى ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌ڵێن، شوشتنه‌وه‌ى گورچیلەى هاوڵاتیان‌ له‌و پارێزگایه‌ سێ ئه‌وه‌نده‌ زیادى كردووه و له‌ دایكبوونى منداڵانیش كه‌مێك كه‌مى كردووه‌.

دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى به ‌مه‌به‌ستى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌كانیان سه‌ردانى ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه‌ و گورچیله‌یان شوراوه‌ته‌وه‌ بریتى بووه‌ له‌ 110 هاوڵاتى، به‌ڵام هه‌فته‌ى رابردوو، ئه‌و ئاماره‌ بۆ سێ ئه‌وه‌نده‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌ له‌ رێكه‌وتى 13.9.2024 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 19.9.2024 ‌ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى گورچیله‌ین شووراوه‌ته‌وه‌ بریتی بوونه‌ له‌ 422 هاوڵاتى.

هه‌ر به‌پێی ئه‌م ئاماره‌ له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا 448 منداڵ له‌دایكبوونه‌ له‌به‌رامبه‌ریشدا دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌ى له‌دایكبوونى منداڵان 451 بووه‌.

دەوامى پزیشک و کارمەندانى سەرنتەرى گورچیلەى دەستکردى ...

دەوامى پزیشک و کارمەندانى سەرنتەرى گورچیلەى دەستکردى چەمچەماڵ دەگۆڕدرێت