ئامێری پزیشکی ماوە

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە دەکرێتەوە

964+

توانا نەقی

ئامادەکاری بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە قەزای رانیە دەکرێت و لە ئێستادا بیناکەی تەواو بووە و تەنیا ماوەتەوە کە ئامێری پزیشکی بۆ دابین بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دکتۆر دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین بە 964ـی وت، ئامادەکاری تەواو بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەکە کراوە و دەرخستەش بۆ دابینکردنی ئامێری پزیشکی ئامادەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم نەخۆشخانەیە بەبڕی زیاتر لەیەک ملیار دینار دروستکراوە و لەئێستادا دەرخستەیەکیشی بۆکراوە بۆ دابینکردنی کۆمەڵێک ئامێری پزیشکی پێشکەوتوو بەبڕی یەک ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێڕاقەوە.

دکتۆر دیار دەشڵێت، دەبێت لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراقەوە بە تەواوی رادەستیان بکرێتەوە چونکە ئەوان دروستیان کردووە، خۆمان هەندێک ئامێری بۆ دابین دەکەین تاوەکو ئەوان ئامێریشی بۆ دەکڕن.

ئەم نەخۆشخانەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دروستکراوە و کۆی گشتی پشکی رانیە کە لە بودجەی ساڵی 2020ـی عێڕاق کە بۆ قەزای رانیە تەرخانکرا بەهۆی پێویستی سنوورەکە بەم نەخۆشخانەیە سەرجەم بودجەی پڕۆژەکە تەرخانکرا بۆ کەرتی تەندروستی.