کێشەیەک لە ئارادا نییە
وەزارەتی دارایی عێراق: دەتوانین موچە دابەش بکەین
964+
توانا نەقی
وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە لە چەند مانگی داهاتوودا کێشە بۆ پێدانی موچە دروست دەبێت دوورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی پابەندبوونی خۆی بۆ دابەشکردنی موچەی سەرجەم موچەخۆران بە بێ جیاوازی دەردەبڕێت و هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە بۆ دواکەوتنی موچەی مانگەکانی داهاتوو.
لە چەند رۆژی رابردوو ئەوە بڵاوکرایەوە کە گوایە تەیف سامی وەزایری دارایی رایگەیندووە کە گرفت بۆ دابەشکردنی موچە دروست دەبێت، ئێستا وەزارەتەکە دەڵێت وەزیر هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نییە و هیچ کێشەیەکێش لە ئارادا نییە.
وەزارەت داوا لە رای گشتی و میدیاکان و سەرجەم لایەنەکان دەکات کە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاونەکانەوە و پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست.