کچی ناو گەراجەکە
ئەو کیژۆڵەیەی بووەتە رکابەری فەیروز
964+
ماوەیەکە ئەم کیژۆڵەیە بووەتە ترێند لە سۆشیال میدیا، زوو زوو لە پارکێکی داخراوی ئۆتۆمبێل دەردەکەوێت و بە دەنگە ناسکەکەی گۆرانییەکانی فەیروزو چەند هونەرمەندێکی تری عەرەب و جیهان دەڵێتەوە.
خەڵکێکی زۆر دەنگیان بە دڵەو دەڵێن بلیمەتەو ڤیدیۆکانیشی لەسەر تیکتۆک ملیۆنان بینەریان هەیە، هەندێ کەسیش دەڵێن بە هۆی سەدای ناو گەراجەکەوە دەنگی وا خۆشە،بەڵام لە راستیدا خۆی دەنگخۆش و میوزیکناسێکی لێوەشاوەیە
کارلا شەمعون کچێکی 26 ساڵی لوبنانیەو گۆرانیبێژێکی تازە دەرکەوتووە، بە عەرەبی و ئینگلیزی و فەرەنسی گۆرانی دەڵێت.
لە شارەکانی پراگی چیک و بەیروت میوزیک دەخوێنێت و چاوەڕێی لێدەکرێت ببێتە گۆرانیبێژێکی بەناوبانگ.