دژى تەواونەکردنى رێگاى بالیسان

دانیشتوانى شکارتە و گوندەکانى دەورووبەرى گردبوونەوە

964+

وریا فەتاح

دانیشتوانى شکارتە و ناوچەى خۆشناوەتى، دژى تەواونەکردنى رێگاى شکارتە- بالیسان، گردبوونەوە، سەرۆکى شارەوانیش دەڵێت: کارکردن لە رێگاکە دەستى پێکردووەتەوە و بەم زووانە تەواو دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشیک لە دانیشتوانى شکارتە و گوندەکانى دەورووبەرى، دژى راگرتنى کارەکانى قیرتاوکردن و نۆژەنگردنەوەى رێگاى شکارتە – بالیسان گردبوونەوە.

مەنگوڕ پیرۆت، سەرۆکى شارەوانى شکارتە بە 964ـى وت،” دانیشتوانى شکارتە مافى خۆیانە، چونکە ساڵانێکە توشى ئاستەنگى بوون بەهۆى خراپى رێگەکە، داواکاریان ئەوە بوو کۆمپانیا دەست بە کارکردن لە رێگاکە بکاتەوە”.

وەک باسى دەکات، لەگەڵ خۆپیشاندەران و کۆمپانیاى جێبەجێکار کۆبوونەتەوە و کۆمپانیا بڕیاریداوە دەست بە کارکردن بکاتەوە و هەر هەفتەیەک یەک کیلۆمەتر و نیو لە رێگاکە تەواو بکات.

“پڕۆژەکە سێ کیلۆمەتر و نیوى ماوە تێکەڵە و قیر بکرێت، کۆمپانیا دەڵێت هەفتەى یەک کیلۆمەترى نیو تێکەڵەڕێژ و قیر دەکەن و تەواوى دەکەن”، مەنگوڕ پیرۆت واى وت.

رونیشى کردەوە بەپێى ئەو پێوەرە بێت لە ماوەى سێ هەفتەى داهاتوو دەبێت تەواو بکرێت.

پێشتر مەهدى مستەفا، بەڕێوەبەرى ناحیەى بالیسان بە 964ـى وتبوو،” پارەى تەرخان کراو بۆ پڕۆژەکە حەوت ملیار 500 ملیۆن دینارە و لەلایەن بانکە بازرگانییەکانەوە تەمویل کراوە و خەرج دەکرێت تا کاتی تەواو کردنی پڕۆژەکە قۆناغ بە قۆناغ”.

رێگاى شکارتە بۆ بالیسان، دەڤەری راپەڕین دەبەستێتەوە بە خەلیفان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

دوای حەوت مانگ کارکردن لە رێگای بالیسان - شکارتە دەستیپ...

دوای حەوت مانگ کارکردن لە رێگای بالیسان - شکارتە دەستیپێکردەوە