داخراوە

ئەمڕۆ بە رێگاى بالیسان دا مەڕۆن

964+

ئاکام غەفور-سۆران

بەهۆی قیرتاوکردنی رێگای بالیسان بۆ ماوەی یەک رۆژ رێگاکە دادەخرێ و ئەمڕۆ بەو رێگایەدا هاتوچۆ مەکەن.

قیرتاوکردنی رێگاکە لە کۆتا قۆناغدایە و تەنها ئەمڕۆ 18.9.2024 دادەخرێت، بۆ رۆژی پێنجشەمە شۆفێران دەتوانن رێگاکە بەکاربێنن.

مەهدی مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە 964ـى وت،”لەسەر داواکاری کۆمپانیای جێبەجێکاری رێگای بالیسان، رۆژى چوارشەممە رێگاکە دادەخرێت رێگاکە دادەخرێت، چونکە قیر دەکرێت”.

بە وتەى مەهدى مستەفا، داخستنى رێگاکە تەنیا بۆ ئەمڕۆیە و سبەینێ دەکرێتەوە.

باسی لەوەشکردوە، رێگایەکی جێگرەوە هەیە، بەڵام خۆڵە و زۆر خراپە، شۆفێران زۆر ناچار نەبن ناتوانن بەکارى بهێنن، بۆیە باشتر ئەگەر کارى پێویست نەبێت ئەمڕۆ روو لەو ناوە نەکەیت.

داخستنى رێگاکە لە کاتێکدایە کە ئێستا رێگاى سماقوڵیش بەهۆى قیرکردنەوە داخراوە و تا دووشەممە و سێشەممەى داهاتوو ناکرێتەوە.

رێگاى دۆڵى بالیسان رێگایەكى ستراتیژى گرنگه‌، ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین و سۆران له‌لایه‌ك و ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەولێریش به‌یه‌كه‌وه‌ دەبەستێتەوە، هاوکات بە رێگایەکی بازرگانیش دادەنرێت و پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین دەبەستێتەوە بە رێگای ھامڵتۆن و مەرزی حاجی ئۆمەران.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ چاره‌سه‌رێکی كاتى ب...

وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ چاره‌سه‌رێکی كاتى بۆ رێگاى بالیسان ده‌كات