لە دهۆک

بەشێک لە دانیشتوانى گەڕەکى ماڵتا گردبوونەوە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

بەشێک لە دانیشتوانى گەڕەکى ماڵتا لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک، دژى تاپۆنەکردنى خانووەکانیان گردبوونەوە، شارەوانیش دەڵێت، ئەو خانوانە زێدەڕۆن.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێک لە دانیشتوانى گەڕەکی ماڵتا بۆ ماوەی کەمتر لە 10 خولەک گردبوونەوە، محەمەد دوسکی کە دانیشتوویەکى گەڕەکەکەیە بە 964ـى وت، بەیانووى ئەوەى زێدەڕۆن و لە نەخشەى شارەوانیدا نین، شارەوانى رێگەمان پێنادات نۆژەنیان بکەینەوە یان بیڕوخێنین و دانەیەکى دیکە دروستبکەین،

باسى لەوەشکرد، چەند جارێک بەڵێندەرێک هاتووەتە لایان و داواى کردووە خانوەکان چۆڵ بکەن و لە برى ئەوە شوقەیان پێدەدەن، بەڵام خاوەن ماڵەکان بەوە رازى نین.

ئیسماعیل مستەفا، وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک بە 964ـی وت، زیاتر لە 100 ماڵ لەو گەڕەکەن و لە ئەندازەیی شارەوانییەکەدا تۆمار نەکراون بۆیە تاپۆکردن نایانگرێتەوە.

بە وتەى ئیسماعیل مستەفا، کۆبوونەوە دەکەن و لیژنەیەک سەردانیان دەکاتەوە، بۆ ئەوەى چارەسەرێک بدۆزنەوە، چونکە ئەو خانوانە زێدەڕۆن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە سنووری ئاکرێ ئەو خانووانە تاپۆ دەکرێن کە بە زێدەڕۆی...

لە سنووری ئاکرێ ئەو خانووانە تاپۆ دەکرێن کە بە زێدەڕۆیی دروستکراون