ئۆتۆمبێلەکە لە کاتى وەستاندا بووە و خلبووەتەوە

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەست دا

964+

وریا فەتاح

کەمێک پێش ئێستا، لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە چەمچەماڵ کەسێک گیانى لە دەست دا، لە رووداوێکى دیکەشدا دوو کەس بریندار بوون.

شێرزاد محەمەد، لە بەشى راگەیاندنى هاتوچۆى چەمچەماڵ بە 964ـى وت،”ئۆتۆمبێلەکە لەکاتى وەستاندا بووە و لەناکاو خلبووەتەوە و کەسێکى شێلاوە کە هاوڕێى شۆفێرى بارهەڵگرەکە بووە”.

هاتوچۆى چەمچەماڵ بڵاوى کردەوە، کەمێک لەمەوبەر، رووداوێک لەسەر رێگاى کەرکوک- چەمچەماڵ لە گۆڕەپانى پشکنینى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە بانی مەقان روویدا.

وەک باسى دەکات، کەسێک لە رووداوەکەدا گیانى لەدەست داوە.

شەریف رەحیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستیى چەمچەماڵ بە 964ـى وت،” کاتژمێر 12:10 خولەک ئاگادارکراوینەتەوە و تیمى تەندروستیمان ناردووە بۆ شوێنى رووداوەکە”.

هەر ئەمڕۆ، لە رووداوێکى دیکەى هاتوچۆدا لەسەر رێگاى چەمچەماڵ – سلێمانى، رووداوێکى دیکەى هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

چه‌مچه‌ماڵ به‌ ده‌یان رووداوى جۆراوجۆر جه‌ژنى به‌ڕ...

چه‌مچه‌ماڵ به‌ ده‌یان رووداوى جۆراوجۆر جه‌ژنى به‌ڕێكرد