لە دهۆک

بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە گەنجێک کوژرا

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە لە پارێزگای دهۆک، گەنجێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

درەنگانی شەوی رابردوو 16.9.2024 لە یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەی تەناهی سەربە قەزای سێمێل، شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و لە ئاکامدا گەنجێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

مەتین جەمیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک  بە 964ـی وت، “ئەو گەنجەی کوژراوە، ناوی عومران عەلی تەتەر و تەمەنی 25 ساڵە، بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە”.

“لە ئێستادا تەرمی گەنجەکە لە پزیشکی دادی دهۆکە و دوای رێکارە یاساییەکان رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە”، مەتین جەمیل وای وت.

پۆلیسی دهۆکیش لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پێی بەندی 406 لە یاسای سزادانی عێراق، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ بکوژ و ئەنجامدەرانی تاوانەکە دەرکردووە و لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

سەرۆكی پێشووی شارەوانیی دهۆک دەستگیر كرا

سەرۆكی پێشووی شارەوانیی دهۆک دەستگیر كرا

ئەو گەنجەى لە دهۆک نارنجۆکەکەى تەقاند دەستگیرکرا

ئەو گەنجەى لە دهۆک نارنجۆکەکەى تەقاند دەستگیرکرا