لە سلێمانی

ژن و منداڵێک لە نەخۆشخانەی شار کەسوکاریان دیار نییە

964+

شۆڕش قادری

لە سلێمانی ژنێک باری تەندروستی تێکچووە و لەگەڵ منداڵەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون، بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەکەش داوا دەکەن هەر کەس زانیاری لەسەر کەسوکاری ئەو ژن و منداڵە هەیە ئاگاداریان بکەتەوە.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەممە 16.9.2024 ژنێک بە ناوی کەژان ساڵح لەلای فولکەی مامە ریشە تەندروستی تێکچووە و دواتر لەلایەن خەڵکەوە و بە ئەمبولانس گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار”.

“ژنەکە منداڵێکی کوڕی تەمەن دوو ساڵی پێیە و ئێستا باری تەندروستی ژنەکە جێگیر نییە و براوەتە ژووری نەشتەرگەری، منداڵەکەش گوازراوەتەوە بۆ خانەی منداڵان”، ژیار جەلال وای وت.

داوایشی کرد، هەر کەس و لایەنێک زانیاری لە سەر کەسوکاری ئەو ژن و منداڵە هەیە، بەم ژمارە تەلەفۆنە (07700472020) پەیوەندییان پێوە بەکات یان سەردانی نەخۆشخانەی شار بکات.

مانگی رابردوو هەر 24 کاتژمێرێک 1200 کەس چوونەتە نەخۆشخانە...

مانگی رابردوو هەر 24 کاتژمێرێک 1200 کەس چوونەتە نەخۆشخانەی شار

مانگی رابردوو نزیکەی چوار هەزار بوتڵ خوێن لە سلێمانی ب...

مانگی رابردوو نزیکەی چوار هەزار بوتڵ خوێن لە سلێمانی بەخشراوە