بوون بە گرێبەست

فەرمانى گرێبەستبوونى مامۆستایانى وانەبێژ تەواو کرا

964+

وریا فەتاح

وەزیرى پەروەردەى هەرێم رایگەیاند، فەرمانی بە گرێبەست بوونی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە تەواو کرا.

ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم بڵاوى کردەوە، لەسەرفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ فەرمانی بە گرێبەست بوونی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە تەواوکرا .

دەشڵێت: ئەمڕۆ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوی فەرمی لیستی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەی نارد بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆتەواوکردنی رێککارەکان.

جەختیش دەکاتەوە، لە 1.9.2024ـەوە، موچەی مامۆستای گرێبەستیان بۆ خەرج دەکرێت بە گوێرەی رێنمایی دارایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019.

فەرمانى گرێبەستبوونى مامۆستایانى وانەبێژ تەواو کرا

فەرمانى گرێبەستبوونى مامۆستایانى وانەبێژ تەواو کرا