"ویستوویەتی وێنەکانی بڵاوبکاتەوە"

پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنێک دەستگیر کرد

964+

شۆڕش قادری

پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد، کە هەڕەشەی لە ژنێک کردبوو بە بیانووی ئەوەی ئەگەر لە ماوەیەکی کەمدا بڕە پارەیەکی زۆری پێ نەدات، ئەوا وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “بە هەوڵ و کۆششی بەردەوامی هێزەکانی پۆلیس، توانیمان بە زووترین کات تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر بکەین، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، دادخواز کە خەڵکی کوردستانە و دانیشتوی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراقە، بەڵام بە هۆی متمانە بە هێزەکانی پۆلیسی هەولێر، دادخواز سکاڵای لای ئەوان لەسەر تۆمەتبار، تۆمار کردووە.

پۆلیسی هەولێر داوایش لە هاوڵاتیان دەکات، زۆر بە هۆشیارییەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار بهێنن، بۆ ئەوەی نەکەونە ژێر کاریگەریی کەسانێک بۆ مەبەستی ماددی هەڕەشەیان لێ بکرێت.

پۆلیسی هەولێر دووبارە (دكتۆرێك)ی دەستگیر کردەوە

پۆلیسی هەولێر دووبارە (دكتۆرێك)ی دەستگیر کردەوە

پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیر کردووە هەڕەشەی لە دوو ژن ...

پۆلیسی هەولێر کەسێکی دەستگیر کردووە هەڕەشەی لە دوو ژن کردووە