بارهەڵگرەکان ناتوانن هاتوچۆ بکەن

بەشێک لە دانیشتوانى خەلەکان و گوندەکانى رێگاى رانیە – بۆ دوکانیان گرت

964+

وریا فەتاح

کەمێک پێش لەمەوبەر، بەشێک لە دانیشتوانى خەلەکانى و گوندەکانى دۆڵى خەلەکان، لەسەر رێگاى رانیە بۆ دوکان گردبوونەوە و لە هەنگاوى یەکەمدا، رێگەکەیان بەڕووى بارهەڵگرەکاندا داخست.

کامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى خەلەکان بە 964ـى وت،”هەوڵێک هەیە لەلایەن ژمارەیەک هاوڵاتییەوە بۆ خۆپیشاندان، بەڵام بەفەرمى هیچیان نەهاتوون بۆ یەکەى ئیدارى و ئاگادارییان نەکردوین و نازانین دەستەى سەرپەرشتیان کێیە و تا کەى بەردەوام دەبن”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، ئێستا لە نزیک گوندى باداوان کۆبوونەتەوەو رێگەکەیان بەرووى بارهەڵگرەکاندا داخستووە.

لەبارەى داواکارییەکانیانەوە، بەڕێوەبەرى ناحیەى خەلەکان روونى کردەوە، ئەوان بەفەرمى هیچ داواکارییەکیان بۆ لایەنى ئیدارى نەهێناوە، بەڵام ئەوەى بیستویانە بۆ جوتسایدکردنى رێگەکە هاتوون و چەند داواکارییەکى دیکەشیان هەیە.

کۆتایی بەخۆپیشاندانی خەلەکان هات و ئەمشەو رێگاکە دەکر...

کۆتایی بەخۆپیشاندانی خەلەکان هات و ئەمشەو رێگاکە دەکرێتەوە