پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم
هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومى ده‌ربه‌ندیخان له‌ناو بیناى كرێدا نیه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پێچه‌وانه‌ى زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان، له دەربەندیخان هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومى له‌ناو بینا و خانووى كرێدا نییه و قایمقامیش ده‌ڵێت، كار له‌سه‌ر ته‌واوكردنى پڕۆژه‌ى بیناى كۆمه‌ڵگه‌ى فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ن.
له سه‌نته‌رى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان زیاتر له 25 فه‌رمانگه‌ى حكومى هه‌یه.
سلێمان محه‌مه‌د، قایمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان به 964ـى راگه‌یاند، جیا به زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم له قه‌زاكه‌یدا هیچ كرێیه‌كی خانوو و بینا بۆ فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت ناده‌ن، چونكه ده‌ڵێت، فه‌رمانگه‌كان له خانووى خۆیاندان.
وتیشی “ماوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر هه‌ندێك پڕۆژه ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنى بینا بۆ فه‌رمانگه‌كان، له‌وانه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ى فه‌رمانگه‌كان و بیناى تایبه‌تیش بۆ پزیشكى دادى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، پڕۆژه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى فره‌مانگه‌كان ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه به‌هۆى قه‌یرانى دراراییه‌وه كاره‌كانى وه‌ستاوه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی دووباره ده‌ست به‌كاركردن له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بكرێته‌وه و ته‌واو بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌و بینایه‌ش كه به‌تایبه‌تن بۆ پزیشكى دادى دروست ده‌كرێت، قایمقام ده‌ڵێت “75%ـى كاره‌كانى ته‌واو كراوه و له‌ئاینده‌ى نزیكیشدا هه‌مووى ته‌واو ده‌كرێت”.