گرافیک؛ 964+
نزیكه‌ى سێ ملیار
به‌راورد به هه‌فته‌ى رابردوو داهاتى سلێمانى كه‌میكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی داتاكانى ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئه‌م هه‌فته‌یه داهاتی سلێمانی له‌چاو داهاتى هه‌فته‌ى پێشووتر نزیكه‌ى سێ ملیار دینار كه‌مى كردووه.
داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه له رۆژی 7.9.2024 تاوه‌كو ئه‌مڕۆ، بڕی هەشت ملیار و 730 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندوه و 80%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
له كاتێكدا هه‌فته‌ى پێشووتر داهاته‌كه‌ى 11 ملیار و 433 ملیۆن و 271 هه‌زار و 899 دینار بوه، كه 83% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه و 17%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه.
شه‌فافیه‌ت، ماڵپه‌ڕێكه ماوه‌ى نزیكه‌ى دوو ساڵه بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان، داندراوه و هه‌فتانه‌ش زانیاری و داتاكانى بڵاوده‌كاته‌وه.
داهاتەكان هی هەر شەش گەنجینەكەی پارێزگای سلێمانییه كە پێكدێن لە 28 وەزارەت و دەستە لەگەڵ 109 بەڕێوەبەراتی گشتی و 516 بەڕێوەبەرایەتی، هەروەها 781 فەرمانگە و چوار هۆبەش لەخۆدەگرێت.
له‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه ئه‌م هه‌فته‌یه كۆیكردووه‌ته‌وه 80% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه و 20%ی به‌شێوه‌ی چه‌ك بووه.
شەش ملیار و 936 ملیۆن و 585 هه‌زار و نۆ دیناری واتا 80%ی داهاتەكە بە شێوەی نه‌ختینه‌یه و هه‌روه‌ها ملیارێك و 939 ملیۆن و 420 هه‌زار و 150 دیناری، واتا 20% به‌شێوه‌ی چه‌كه.