لە کۆتا رۆژی سەردانەکەی

پزیشکیان لە بەسڕە عەبای عەرەبی پۆشی

964+

شۆڕش قادری

سەرۆک کۆماری ئێران لە بەسڕە عەبایەکی عەرەبی پێشکەش کرا و لەبەری کرد.

لە سێیەم رۆژ و کۆتا رۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 13.9.2024 مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران چووە بەسڕە و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک خێڵ و عەشیرەتەکانی بەسڕە، عەبایەکی پێشکەش کرا و لەبەری کرد.

پێشتر عەلی عابدی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسڕە رایگەیاندبوو، “سەردانەکەی پزیشکیان و شاندی یاوەری بۆ بەسڕە ئاماژەیەکە بە گرنگیی ئەو شارە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەوەش یەکەم سەردانی سەرۆکێکی ئێرانە بۆ بەسڕە پاش 100 ساڵ”.

وێستگەکانی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستا...

وێستگەکانی سەردانی پزیشکیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان

مەسعود پزیشکیان چەند پێشنیازێکی ئاراستەی لەتیف رەشید ...

مەسعود پزیشکیان چەند پێشنیازێکی ئاراستەی لەتیف رەشید کرد