بەنداوى باوەشاسوار سودى لێدەبینێت

بەردی بناغەی نۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری کەرتی کارەبا لە کفری دانرا

964+

ژێوار خدر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.9.2024،  لە قەزای کفری بەردی بناعەی نۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری کە هەموویان تایبەتن بە کەرتی کارەبا داندران.

قایمقامیەتی قەزای کفری رایگەیاند، پڕۆژەی خزمەتگوزاری کەرتی کارەبا لە چەند پڕۆژەیەکی جیا جیا پێک دێت، بەشێکە لە پرۆژەیەکی گەورەتر بۆ بە گەشتیاری کردنی بەنداوی باوەشاسوار.

دەشڵێت، پڕۆژەکە بە بڕی دوو ملیار و 288 ملیۆن و 978 هەزار دینار، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی کارەبا، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیانەوە جێبەجێدەکرێت و لەماوەی 360 رۆژدا تەواو دەکرێت.

روونیشیکردووەتەوە، پڕۆژەکە پێکدێت لە گەیاندنی کارەبای بەردەوام بۆ بەنداوی باوەشاسوار، رووناککردنەوەی شەقامی دەروازەی شاری کفری، رووناککردنەوەی شەقامی پشتێنەیی کفری، رووناککردنەوەی رێگەی نێوان کفری – ناساڵەح، رووناککردنی گۆڕەپانی سەرەوەی بەنداوەکە، هەروەها دروستکردنی بینای هۆبەی چاکسازی رووناکی و پاڵپشتی پیشەیی.

پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر بەنداوی باوەشاسوار دروستده‌...

پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر بەنداوی باوەشاسوار دروستده‌كرێت