"سنووری وڵاتە ئیسلامییەکان هەڵبگیرێن"
مەسعود پزیشکیان چەند پێشنیازێکی ئاراستەی لەتیف رەشید کرد
964+
شۆڕش قادری
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، داوا دەکات سنووری نێوان وڵاتە ئیسلامییەکان هەڵبگیرێن.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنا بڵاویکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران و لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، پزیشکیان جەختی لە گرنگیدانی زیاتر بە هاوکاری دوولایەنە کردووەتەوە و داوای کردووە چەند لیژنەیەکی پسپۆڕ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی نێوان دوو وڵات پێکبهێندرێن.
هاوکات داوای کردووە، هەنگاو بۆ لابردنی سنوورەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی بهاوێژن هاوشێوەی ئەزمونی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 11.9.2024 مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بە یاوەری شاندێکی باڵا گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا، دواتر چووە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار و لەگەڵ لەتیف رەشید کۆبووەوە.