گۆشتی بەستوو بازاڕی کز دەبێت

هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ هەرێم دەستی پێکردووەتەوە

شۆڕش قادری

ماوەیەکە هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووەتەوە و ئەوەش خواست بۆ کڕینی گۆشتی بەستوو و خواردنیی کەم دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.9.2024 مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان بە 964ـی وت، “چەند هەفتەیەکە هاوردەکرکردنی ئاژەڵی زیندوو بە هەموو جۆرەکانییەوە، لە دوو وڵاتی جۆرجیا و ئەرمینیا دەستیپێکردووتەوە و ئەوەش بێگومان کاریگەری لەسەر خواست بۆ کڕینی گۆشتی بەستوو لە بازاڕ و نرخەکەی دەبێت”.

سەبارەت بە رێژەی هاوردەکردنی گۆشتی بەستوو لە یەک مانگدا، مستەفا شێخ عەبدوڵڕەحمان وتی، “هیچ ئامارێک لەوبارەیەوە لەبەردەستدا نییە”.

لە ماوەی رابردوودا  لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەهۆی کەمی ئاژەڵ لە ناوخۆدا و رێگری لە هاتنی لە بەشێکی دەروازەکانەوە، نرخی گۆشتی سوور بەرزبووەوە و بەجۆرێک لە هەرێمی کوردستان نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور گەیشتە نزیکەی 24 هەزار دینار.