شارەوانیی سلێمانی:

“پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقیی شاری ئەوین خێراتر جێبەجێ دەكرێت”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، کارکردن لە پرۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی لە شاری ئەوین بەردەوامە و بەربەست و زێدەڕۆییەكان لابران.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 10.9.2024 رایگەیاند، بە ئامانجی گەیاندنی خزمەتگوزاریی بە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقیی شاری ئەوین جێبەجێ دەکەن.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، بە هۆی ئەنجامدانی زیادەڕۆیی بۆ سەر رێڕەوی ئاوەڕۆکە، کارکردن لە پڕۆژەکە تاڕادەیەک بە سستی بەڕێوەدەچوو، بەڵام ئێستا پاش لادانی زیادەڕەوییەکان، کارکردن لە پڕۆژەکەدا زۆر بە خێرایی ئەنجامدەدرێت و قۆناغی زۆرباشی بە ئاراستەی تەواوکردن بڕیوە.

شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ شاری ئەوین، خۆبەخشییە و لەلایەن شاری ئەوینەوە جێبەجێ دەکرێت، گرنگییەکی تایبەتی هەیە و ئاوەڕۆی بەشێکی رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی بە ئاوەڕۆی سەرەکییەوە دەبەستێتەوە.

شارەوانی سلێمانی خاوەن کۆشکەکانی شەقامی مەلیک مەحمود ...

شارەوانی سلێمانی خاوەن کۆشکەکانی شەقامی مەلیک مەحمود سزا دەدات

سەرۆكی پێشووی شارەوانیی دهۆک دەستگیر كرا

سەرۆكی پێشووی شارەوانیی دهۆک دەستگیر كرا