سنووری دهۆک

ئەو سێ کەسەی تای خوێنبەربوونیان هەبوو تەندروستییان زۆرباشە

+964

ژیوار خدر

سێ ئەندامی یەک خێزان لە قەزای بەردەرەش ماوەی هەفتەیەک تووشی تای خوێنبەربوون بوون، تەندروستی دهۆکیش دەڵێت تەندروستییان زۆرباشە و کێشەیان نییە.

مەتین جەمیل، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی دهۆک بە 964ـی وت، سێ کەسەکە ئەندامی یەک خێزانن، دانیشتووی قەزای بەردەڕەشن،  بە کاری ئاژەڵدارییەوە خەریکن.

وتیشی، ماوەی هەفتەیەکە چارەسەر وەردەگرن و ئێستا تەندروستییان باشە و بەمزووانە رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە.

حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا

حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکرا