• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

دووساڵ کاری لەسەر کردووە

بۆ یەکەمجار کوردێک قورئانێکی بۆ نابیستایان وەرگێڕا و بڵاویكردەوە

+964
شۆڕش هەرکی – هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 10.9.2024 لە شاری هەولێر، بۆ یەکەم لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان قورئانێکی تایبەت بۆ نابیستایان چاپ و پڵاوكرایەوە، كە وەرگێڕانی بۆ كراوە.
چاپی قورئانەكە لەلایان کوردێکی شاری هەولێر وەرگێڕانی بۆ کراوە، کە خۆی رۆژانی هەینی وتار بۆ نابیستایان بە ئاماژە پێشکەش دەکات.

عزەدین حامید مستەفا، وەرگێڕی قورئانەکەیە و بە 964ی وت، “بۆ یەکەمین جارە لە جیهاندا وەك کوردێك ئەم کارە پیرۆزە بکەین، قورئانەكە بۆ هەموو نابیستێك لە سەرتاسەری جیهان سوودی دەبێت”.

وتیشی، چەند کەسێک لە خانەوادەکەم نابیستن، حەوت ساڵە وتاریان بۆ دەدەم و چەند وڵاتێک گەڕاوم ئەزموونم بۆ ئەم كارە وەرگرتووە.

“هیچ نابیستێک قورئانەکەی خەتم نەکردووە، بەڵام هەبووە بەشی زۆری خوێندووەتەوە و كارەكە تازەیە، هەزار دانەمان لێ چاپ کردووە، بەڵام دوو هەزار دانەی دیکەش چاپ دەکەین و پێشکەشی سەرجەم نابیستایان دەکەین و رەوانەی شارەکانی دیکەی عێراق و دەرەوەی وڵاتیشی دەکەین”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمەڵەی قورئانخوێنان 130 ئەندامی تایبەت بە پرسە و بۆنە ئ...

کۆمەڵەی قورئانخوێنان 130 ئەندامی تایبەت بە پرسە و بۆنە ئاینییەکان هەیە

ئێران هەڕەشەی هێرش کردنەسەر بنکە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دەکات

ئاڵای ئێران و ئەمریکا _ گرافیک:964

"بەتوندی وەڵامیان دەدەینەوە"

ئێران هەڕەشەی هێرش کردنەسەر بنکە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دەکات

964+

محەمەد فاتیح

ئێران هەڕەشەی ئەوە دەكات بنکەی هاوبەشی بەریتانیا و ئەمریکا لە دیێگۆ گارسیا بكاته ئامانج، ئەگەر هێرشی سەربازی بکرێتە سەری، لەلایەن ئەمریکاوە.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لەزاری بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بڵاویکردووەتەوە، تاران ئەو بنکە هاوبەشەی بەریتانیا و ئەمریکا کە دەکەوێتە زەریای هیندی، دەکاتە ئامانج، لە بەرامبەر هەر هێرشێکی  ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ جیاوازیەك له کردنه ئامانجی هێزەكانی بەریتانیا و ئەمریكادا ناكەن و لەهەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە لە ناوچەکە هێرش بکرێتەسەر ئێران، بەتوندی وەڵامیان دەدەنەوە و دەکرێنە ئامانج.

لە چەند رۆژی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە نامەیەکدا بۆ عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران، هەڕەشەی ئەوەی کرد کە “رێوشوێنی خراپ” لە دژی تاران دەگرێتەبەر ئەگەر رێکەوتنێک لەگەڵ واشنتۆن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی واژۆ نەکات.

هاوکات، سوپای ئەمریکا فڕۆکە بۆمب هاوێژەكانی لە جۆری B-2 كە توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمییان هەیە بۆ دیێگۆ گارسیا گواستەوە، ئەمەش گریمانەیەکی زۆری لێکەوتەوە کە دەتوانرێت بۆ هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران بەکاربهێنرێت.

ئیسرائیل بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج و ئەمر?...

ئیسرائیل بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکاتە ئامانج و ئەمریکاش بێ ئاگایە

ئێران پێش هێرشەکە رووسیا و ئەمریکای ئاگادار کردووەتەو?...

ئێران پێش هێرشەکە رووسیا و ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە