رێگاکە داخراوە

تانکەرێک لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن خۆی و ئۆتۆمبێلێکی دیکە و شاخێکیشی سووتاند

+964

توانا نەقی

ئەمشەو ئەمڕۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – ناحیەی زەڕایەن تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت و پاشان خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا و دووکەسی بریندار کردووە و شاخێکیشی سووتاندووە.

کەمێک پێش ئێستا هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای گشتی ( دەربەندیخان – زەڕایەن) لە بەردەم گوندی بیرکێ تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی گڕی گرت، پاشان خۆی دەکێشێت بە بارهەڵگرێکی مسیوبۆشی شەش تەنیدا.

دەشڵێت، شۆفێری تانکەرەکە رزگاری بووە تەنیا شۆفێر و سەرنشینی مسیوبۆشی شەش تەنییەكە بریندار بوون.

هاتوچۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی سووتانی تەنکەرەکەشەوە شاخەکەش ئاگری گرتووە و ئێستا رێگای سەرەکی داخراوە، لە کاتی کردنەوەی رێگاکەدا شۆفێران ئاگاداردەکەنەوە.