حاڵه‌تێكیان چوار منداڵ به‌یه‌كه‌وه‌بوون

مانگى رابردوو رۆژانه‌ 57 منداڵ له‌دهۆك له‌دایك بوونه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ته‌ندروستى دهۆك هه‌فتانه‌ ئامارى كارو چالاكییه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌پێی ئاماره‌بێت ته‌نیا له‌هه‌فته‌ى رابردوو، رۆژانه‌ 64 منداڵ له‌دایكبوونه‌ و به‌گشتیش له‌مانگى ئابی رابردوودا رۆژانه‌ 57 حاڵه‌تى منداڵبوون تۆماركراون.

له‌ هه‌ر چوار هه‌فته‌ى مانگى ئابدا هه‌زار و 733 منداڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى له‌دایكبوونى منداڵانى دهۆك له‌دایكبوون، كه‌ بۆ هه‌ر رۆژێك ده‌كاته‌ 57 حاڵه‌تى له‌دایكبوونى منداڵان له‌و پارێزگایه‌دا.

رۆژى 18.8.2024 حاڵه‌تێكى تایبه‌تی منداڵبوون له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ى دهۆك هه‌بوو، ئه‌ویش له‌دایكبوونى چوار منداڵ بوو به‌یه‌كه‌وه‌، كه‌ ئه‌وكات پزیشكان وتیان دۆخى ته‌ندروستیان جێگیره‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ ته‌ندروستى دهۆك هه‌فتانه‌ بڵاویده‌كاته‌وه‌، ته‌نیا له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا زیاتر له‌ 87 هه‌زار پشكنینى جۆراوجۆر بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجام دراوه‌ و ژماره‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش له‌و هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانى ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانیان كردووه‌ بریتی بووه‌ له‌ زیاتر له‌ 19 هه‌زار نه‌خۆش.