کەش و هەوا

کەشەکە جێگیرە و پلەکانی گەرماش بەرەو نزمبوونەوە دەچن

+964

توانا نەقی

وا وردەوردە لە پایز نزیک دەبینەوە، ئیتر کەش بەرەو فێنکی دەڕوات، بەڵام هێشتا هەندێک ناوچە هەرلە سەروو 40 پلەوەن و بەتایبەت گەرمیان.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش گۆڕانکاری ئەوتۆیان نە ئەمڕۆ نە سبەینێ بەسەردا نایە.

وەک هەمیشە گەرمترین ناوچە گەرمایانە بە 43 پلە و بەشێکی دیکە لە ناوچەکان هاتوونەتە خوار ئەو پلەیە و لە سییەکاندان.

ئەمڕۆ پینج شەممە 5.9.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند (10 –20 )کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
مەوداى بینین / ( 9 – 10 ) کم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39
سلێمانی :40
دهۆک : 38
کەرکوک : 40
هەڵەبجە : 40
زاخۆ : 39
گەرمیان : 43