ئۆتۆمبێلەکە دوو جار کراوەتە ئامانج

زانیاری نوێ لەسەر هێرشە درۆنیەکەی خەلەکان ئاشکرا کرا

+964

توانا نەقی

ئەو ئۆتۆمبێلەی لە نزیک خەلەکان نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن درۆنێکەوە کرایە ئاماج و سێ کەس گیانایان لەدەستدا دووجار لە هەمان کاتدا کراوەتە ئامانج.

کەمێک پێش ئێستا قایمقامیەتی قەزای دووکان راگەیەندراوێکی لەسەر ئەو هێرشە بڵاوکردەوە و تیادا ئاماژەی بەوەکردووە کە ئۆتۆمبێلەکە دووجار کراوەتە ئامانج و سێکەسیش گیانایان لەدەستداوە.

دەشڵێت، لە رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکرۆزەر گەیشتنی بە دەروازەی ناحییەی خەلەکان لەسەر ڕێگەی دوکان – رانیە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج و دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە گڕ دەگرێت و بەهۆیەوە هەر سێ سەرنشینەکەی کە دوو کوڕ و باوکێک بوونسووتان و گیانیان لەدەست دا.

سێ کەسەکە دوو کوڕ و باوکێک بوون  خەڵکی قەزای پشدەرن و لە سلێمانی گەڕاونەتەوە بەرە پشدەر و بە قسەی کەسوکارە نزیکەکانیان ئەو پیاوە خەریکی کاری باخداری بووە.

"ئەو کەسەی لەگەڵ دوو کوڕی لە هێرشە درۆنییەکەى خەلەکان بە ئامانجگیران کاری باخداری کردووە"