خزمێکی نزیکی وادەڵێت

“ئەو کەسەی لەگەڵ دوو کوڕی لە هێرشە درۆنییەکەى خەلەکان بە ئامانجگیران کاری باخداری کردووە”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

تەرمی ئەو سێ کەسەی کە لەلایەن درۆنێکەوە بە ئامانجگیران لە خەلەکان و گیانیان لەدەستدا لە پزیشکی دادی سلێمانیە و کەسوکارەی دەڵێن، ئەو پیاوە جوتیار بووە نازانن بۆ بە ئامانج گیراوە لە گەڵ کوڕەکانی.

پەیامنێری 964 لەبەردەم پزیشکی دادی سلێمانیەوە یەکێک لە خزمە نزیکەکانی ئەو کەسانە دەدوێنێت و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسە زاوایەتی و لەگەڵ دوو خوشکەزایدا گیانیان لەدەستداوە، لەکاتی گەڕانەوەیان لە سلێمانی بە ئامانج گیراوان.

دەشڵێت، باوکیان تەمەنی 45 ساڵ بووە و کوڕەکانیش 19 ساڵ و 14 ساڵن، ئەو پیاوە کاری باخداری کردووە و بارودۆخی مادی باش بووە.

لە کاتژمێر 1:25 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی، لەسەر رێگای نێوان دوکان – کانی وەتمان و لە نزیک ناحیەی خەلەکان، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندکروزەری کرد و سێ کەس لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەست دا.

لە خەلەکان درۆن ئۆتۆمبێلێکى بە ئامانجگرت و سێ کەس گیان...

لە خەلەکان درۆن ئۆتۆمبێلێکى بە ئامانجگرت و سێ کەس گیانیان لەدەست دا