مریشک دەبێت بە هەزار دینار؟

خەریکبوو دارەکە لەسەری کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکاندا بشکێ

964+

ئەحمەد مستەفا

کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی، پێش ئەوەی دارەکە لەسەری خۆیاندا بشکێ فریاکەوتن و سکاڵایان لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار نەکرد، “گەرچی مەترسی ئەوەیان هەیە نرخی یەک کیلۆ مریشک ببێت بە هەزار دینار”، بەڵام چاویان لە کۆبوونەوەیەکی سیاسییە گرفتەکەیان چارەسەر بکات.

دوای گەشتێکی چوار رۆژی. سەرۆک و شاندی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی لە بەغداوە گەڕانەوە سلێمانی، کە چوون بڕیاریان وابوو سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمار بکەن، تا کارئاسانی لە رێگە و بازگەکانی کەرکوک و شارە عێراقییەکان بکرێ، بۆ هەناردەی مریشک لە سلێمانییەوە بۆ  ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4.9.2024، نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە 964ی وت، “لەگەڵ پەرلەمانتار و پارێزەری بە ئەزموون دانیشتوون و گفتوگۆی سکاڵا تۆمار کردنەکەیان کردووە، بەڵام یاساییە بە ئەزموونەکان پێیان وتوون، دادگای فیدراڵی سکاڵاکە وەرناگرێ و بازگە عێراقییەکان ئەوەندەی دیکە جدی تر دەبن، لە رێگری هەناردەی مریشک”.

سەرۆک و شاندەکەی سکاڵاکەیان تۆمار نەکردووە، بەڵام پەرلەمانتار و دەیان بەرپرسیان بینیوە و چوونەتە لای سەرجەم فراکسیۆنەکان تا رێگەکە هەرچۆنە بکرێتەوە، نازم عەبدوڵا وتی، “نوێنەرایەتی دۆخی خاوەن کێڵگەکانی دهۆک و هەولێریشمان کردووە و داوای ئەوانیش بە هەمان رێگە مریشک هەناردە دەکەن”، دەربارە بیانووی بەغدا بۆ نەبوونی مۆڵەتی کێڵگەکان، وتی، “سەرجەم مۆڵەتەکان بۆ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق نێردراون، چاوەڕێین لیژنە بێن و بزانن کە کێڵگەکان بوونیان هەیە”.

ئەو پێی وایە، بازگەکان بیانووی سیاسییە پێیان دەگرن و نایەڵن مریشکیان بچێت بۆ شارەکانی عێراق، داوای کۆبوونەوە و هەوڵێکی سیاسی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، تا گرفتەکەیان چارەسەر بکات، مەترسی ئەوەشی خستەڕوو لە ئەگەری نەچوونی مریشک ئێستا ئەگەر کۆی تێچووی یەک کیلۆ مریشک دوو هەزار و 500 دینار بێت، دەبێت بە هەزار دینار و لە 80%ی پڕۆژەکان دادەخرێن”.

پێویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە گۆشتی مریشک، 147 هەزار تۆنە لە ساڵێکدا، رێژەی بەرهەمیش 240 هەزار تۆنە، لەو ژمارەیەش ساڵانە 93 هەزار تۆن بڕی زیادەی بەرهەم، رەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت و لەوێ بە بازاڕ دەکرێت.

ژمارەی  کێڵگە پەلەوەرییە مۆڵەت دارەکان، بەپێی داتایەکی وەزارەتی کشتوکاڵ لە سەرەتای ئەمساڵ:
– هەولێر؛ 576 کێڵگە
– سلێمانی؛ 727 کێڵگە
– دهۆک؛ 344 کێڵگە
– هەڵەبجە؛ 35 کێڵگە
– گەرمیان؛ 158 کێڵگە

كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر دا...

كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماردەكات

نەخۆشی ناو مریشکەکان مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان نییە

نەخۆشی ناو مریشکەکان مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیان نییە