زیاتر له 10 جۆرى هه‌یه
دهۆك نایه‌وێت سێوه‌كه‌ى به‌روارى باڵا له به‌ناوبانگییه‌كه‌ى بكه‌وێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى دهۆك به‌رده‌وام چاوێكی له‌سه‌ر سێوه به‌ناوبانگه‌كه‌ى به‌روارى باڵایه له سنوورى ناحیه‌ى كانى ماسی و نایه‌وێت سێوه‌كه‌ى بێ به‌رهه‌م بێت و بكه‌وێت، دوایین هه‌وڵیشی ناردنى ده‌رمانه بۆ پاراستنى سێوه‌كان له نه‌خۆشی.
سێوی بەروارى باڵا، هەم تامێکی خۆش و هەمیش رەنگێکی جوانی هەیە، جگە لە دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ، تاوه‌كو پارساڵ سێوه‌كه بۆ نۆ فرۆشگای نێودەوڵەتی ناردرابوو.
كشتو‌كاڵى دهۆك بڵاویكرده‌وه، وەک پاڵپشتییەک بۆ جوتیارانى خاوه‌ن كێڵگه‌ى سێ‌و، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پاراستنى رووەکیان راسپاردووه، ئه‌وه‌ى پێویست بێت بۆ جوتیاره‌كان بكه‌ن.
ده‌ڵێت “670 لیتر ده‌رمانى قڕكه‌رمان بۆ ئه‌م جوتیارانه له سنوورى ناحیه‌ى كانى ماسێ به‌بێ به‌رامبه‌ر ناردووه بۆئه‌وه‌ى به‌مه‌به‌ستى پاراستنى سێوه‌كانیان به‌كارى بهێنن”.
ده‌رمانه‌كه ئه‌و مێش و مێروانه له‌ناو ده‌بان كه ده‌بنه هۆى دروستبوونى نه‌خۆشی له دارسێوه‌كان و ده‌رمانه‌كه‌ش له جۆرى ڤیوشن 10%EC ـه.
له‌مانگى ته‌مووزى ئه‌مساڵیش كشتو‌كاڵى دهۆك، بڕێك ماده‌ى قڕكه‌رى بۆ جوتیارانى به‌روارى باڵا ناردبوو، ئه‌واكتیش ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى دهۆك به 964ـى وتبوو، له‌رێگه‌ى تیمێكیانه‌وه بۆیان ئاشكرا بوبوو كه سێوه‌كان پێنج جۆر نەخۆشییان توشبووه.
نه‌خۆشییه‌كه بریتییه له دروستبوونى خاڵى جیاوازى ره‌ش و قاوه‌یی له‌سه‌ر سێوه‌كان و به‌شێكی زۆریشیان به‌هۆى نه‌خۆشییه‌كه‌وه شێوه و قه‌باره‌یان له‌ده‌ستداوه و پوکاونه‌ته‌وه.
له سنووری بەرواری باڵا، زیاتر له 10 جۆر سێ‌و هه‌یه، له‌وانه‌ش ئه‌مریكی، لوبنانى، فه‌ڕه‌نسی، گۆڵدن و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ش، به‌ڵام به‌ناوبانگترینیان سێوه ره‌نگ سووره‌كه‌یه‌تى.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی دهۆک، ساڵى پار به‌هۆى سه‌رمای زۆره‌وه ته‌نیا پێنج هه‌زار تۆن به‌رهه‌مى سێویان له به‌روارى باڵا هه‌بووه، به‌ڵام ساڵانى پێشووتر ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ زیاتر له هه‌شت هه‌زار تۆن بووه.