لە رێگای نێوان رۆڤیا - بەردەڕەش

شۆفێرێک لە کاتی شۆفێریدا بە جەڵتە گیانی لەدەستدا

964+

توانا نەقی

نزیکەی کاتژمێر و نیوێک پێش ئێستا شۆفێرێک لەکاتی شۆفێریدا لەسەر رێگای رۆڤیا بۆ بەردەڕەش جەڵتە لێی داوە و گیانی لەدەستداوە.

ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، رووداوەکە کاتژمێر 9:30 خولەکی ئەمشەو روویداوە و شۆفێرەکە جەڵتە لێیداوە و ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەوی خۆی لایداوە و گیانی لەدەستداوە.

دەشڵێت، ئەو رووداوە لە رێگای نێوان ناحیەی رۆڤیا بۆ قەزای بەردەڕەش لە نزیک گوندی قەرەناز روویداوە.

ئەوەی لەو وێنانە دەردەکەوێت کە وتەبێژەکەی هاتوچۆ بڵاویکردووەتەوە ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری شۆفرلێت ئۆپترایە.

هاوڵاتییەک لە کاتی شۆفێریدا گیانی لەدەست دا

هاوڵاتییەک لە کاتی شۆفێریدا گیانی لەدەست دا