لە سبەینێوە

لە ناحیەی مەلاقەرە و گوندەکانی دەوروبەری نەوت دابەش دەکرێت

+964

ژێوار خدر

سبەی لە لە سنوری ناحیەی مەلا قەرە و گوندەکانی دەوروبەری، نەوت دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.9.2024، بەڕێوەبەڕایەتی ناحیەی مەلاقەرە رایگەیاند، بەیانی رۆژی چوارشەممە، وێستگەی مەلاقەرە دەستدەکات بە دابەشکردنی نەوتی سپی بە کۆبۆنی ژمارە 2.

دەشڵێت، دابەشکردنی نەوت، هەموو دانیشتوانی سنوورى ناحیەی مەلاقەرە و گوندەکانیشی دەگرێتەوە.

ناحیەی مەلا قەرە 28 گوند لەخۆدەگرێت، بەگوێرەی خەمڵاندنەکان ژمارەی دانیشیوانی سنووری ناحیەکە 25 هەزار کەس دەبێت.

ناحیەکە 40 کیلۆ مەتر لە هەولێر دوورە، دەکەوێتە رۆژئاوای قەزای مەخمور، لەنێوان هەردوو ناحیەی کەندێناوە و گوێڕ، لەساڵی 1996 حکومەتی عێراق وەک ناحیە ناساندویەتی، بەڵام تا ئێستا لەلایەن حکومەتی هەرێم وەک گوند دەناسرێت.

له‌ ئه‌مڕۆوه‌ گونده‌كانى مه‌لاقه‌ره‌ ده‌توانن نه...

له‌ ئه‌مڕۆوه‌ گونده‌كانى مه‌لاقه‌ره‌ ده‌توانن نه‌وتى سپی وه‌ربگرن