رادەستى خاوەنەکانیان کرانەوە

دوو پارچە زەوى لە مین پاککرانەوە

964+

وریا فەتاح

لە شارەدێى شوان دوو پارچە زەوى مینڕێژکراو پاککرانەوە و لە مەراسیمێکدا رادەستى خاوەنەکانیان کرانەوە.

موحسین شێخ عەبدولکەریم، بەرێوەبەرى گشتى کاروبارى مینى سلێمانى بە 964 ى وت،”ئەمڕۆ لیژنەی “رادەستکردنەوەی کێڵگەمینە پاککراوەکان” هەستان بە رادەستکردنەوەی دوو پارچە زەوی کە پێشتر کێڵگەمین بوون”.

کێڵگەکان بە ناوی، کەلی گوڵەباخەکە و زالیاو لە گوندی جەوەجەوەی شارەدێی شوان لە پارێزگای کەرکوک، کە رووبەرەکەى 135 هەزار مەتر دووجایە و لەلایەن تیمەکانی رێکخراوی کۆمەڵەی ئامۆژگاری مین (MAG) ـەوە پاککراوەتەوە.

وەک باسى دەکات، کێڵگەکان رادەستى خاوەنەکانیان کراوەتەوە و دڵنیاییان پێدراوە کە مەترسییان لەسەر نەماوە.

“خاوەن زەوى مینڕێژکراو هەیە لە 1988ـەوە لە بەس لە دوورەوە کێڵگەکەى بینوە و دواى پاککردنەوەى پێیدراوەتەوە”. شێخ موحسین واى وت.

تائێستا مین مەترسییەکى سەرەکییە لەسەر هاوڵاتیان و بە وتەى بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى مینى سلێمانى، لە ساڵى 2023 دا، هەشت هاوڵاتى بەهۆى مینەوە گیانیان لەدەستداوە کە بەم شێوەیە دابەشبووە (دوو هاوڵاتى لە هەڵەبجە، سێ هاوڵاتى لە پێنجوێن، یەک هاوڵاتى لە سنورى شارباژێر، دوو هاوڵاتى لە سنورى شارى سلێمانى)، هەر لەو ساڵەدا چوار هاوڵاتیش کەمئەندام بوون کە دوانیان لە دەربەندیخانە ودوانەکەى دیکە لە سنورى شارباژێڕە.

کێڵگەمینێکی مه‌ترسیدار له‌ سنوورى چۆمان پاكده‌كرێته...

کێڵگەمینێکی مه‌ترسیدار له‌ سنوورى چۆمان پاكده‌كرێته‌وه‌