لە کەرکوک

هەموو رۆژێک زیاتر لە 1500 تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە

964+

ژێوار خدر

شارەوانیی كەركوك ئاشكرای كرد، لەوەتەی پارێزگاری نوێ دەستبەكار بووە، رۆژانەی زیاتر لە 1500 تۆن زبڵیان لە شارەکە کۆکردووەتەوە

لەگەڵ دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی کەرکوک بریاری پاککردنەوەی شارەکەی دەرکرد و شارەوانيی پارێزگاکەش ماوەی دوو هەفتەیە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی شارەکەی دەستپێکردووە

بەدیاریکراویش هەڵمەتەکەیان لە پاککردنەوەی دەروازەکانی شاردا چڕ کردووەتەوە و لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانیی کەرکوکیش دەڵێت، رۆژانە زیاتر لە 1500 تۆن زبڵمان کۆکردووەتەوە.

عەدنان حەمە شکور، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانيی کەرکوک بە 964ـی وت، ماوەی دوو هەفتەیە هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە بۆ پاککردنەوەی شاری کەرکوک و بەدیاریکراویش دەروازەی شار، چونکە شوێنێکی گرنگە و سیمای شار پیشان دەدات و پێویستە پاک بێت.

وتیشی، “لەم ماوەیەدا رۆژانە زیاتر لە 1500 تۆن زبڵمان لە شارەکە کۆکردووەتەوە”.

”پێشتریش چەندین جار دەروازەی شار پاک کراوەتەوە، بەڵام دوای ماوەیەک وەک خۆی لێدێتەوە، چونکە خەڵکانێکی زۆر پاشماوە و داروپەردووی خانوو لەو شوێنەدا فڕێ دەدەن”، عەدنان حەمە شکور وای وت.

روونیشیکردەوە، بە نووسراوی فەرمی داوایان لە هەر یەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک کردووە، بۆ ئەوەی مەفرەزەیەک لە دەروازەکان جێگیر بکەن و هەرکەسێک زبڵ فڕێ بدات لێپیچینەوەی لەگەڵدا بکەن.

شارەوانی کەرکوک فریای هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارەکە ...

شارەوانی کەرکوک فریای هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاکی شارەکە ناکەوێت