"دڵی کەسی نەشکاندووە"

شەریکێکی کوژراوەکەی دهۆک: لە دوبەیەوە چووەتە تورکیا

964+

دلۆڤان رەمەزان – دهوک

هاوڕێیەکی حەکیم لوقمان، هاوڵاتییە کوژراوەکەی دەڤەری بادینان کە پێنچ ساڵە شەریکن لە پێشانگایەکی ئۆتۆمببێل، بە 964ـی وت، “بۆ کڕینی جل چوبووە تورکیا تا بەشداری لە ئاهەنگی ئامۆزایەکی بکات، وە کەسێکی خێرخواز و کاسبکاربووە”.

شەوى 31.8.2024، هاوڵاتییەکى دانیشتووى پارێزگاى دهۆک لە ئیستانبوڵ لەلایەن گروپێکى 12 کەسییەوە بە چەقۆ کوژرا، ئامۆزایەکى کوژراوەکەش وتی،”لەسەر ئەوەى بە کوردى قسەى کردووە کوشتویانە”.

بڕیارە تەرمەکەی بهێنرێتەوە بۆ دهۆک، مەروان محەمەد لە پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل شەریکیەتی ئەو بە 964ی وت، “شەوی رووداوەکە پەیوەندیم بۆ هات، کە رووداوێک بەسەر حەکیم هاتووە، نەمزانی کە لە تورکیایە چونکە چوبووە دوبەی بۆ کڕینی سەیارە، بەڵام لەوێ هاتووەتە تورکیا بۆ کڕینی جلوبەرگ، تا بەشداری لە ئاهەنگی بووک گواستنەوەی ئامۆزایەکی بکات”.

مەروان وتیشی، “حەکیم بازرگان بووە، ئۆتۆمبێلی لە دوبەی دەهێنا، کێشەی نەبووە، سەدان جاری تر سەردانی تورکیایی کردووە، بەڵام ئەمجارە لەسەر قسەکردن بە زمانی کوردی هەندێک تورک ئیهانەی دەکەن، ئەویش قبوڵی ناکات و ئەو رووداوە دروست دەبێت”.

مەروان شاهیدی ئەوە دەدات، “لەماوەی پێنچ ساڵی کارکردنی لەگەڵ حەکیم، کەسێک بە رەوشت و  زیرەک بووە، دڵی کەسی نەشکاندووە و خێر و خێراتی لەگەل سەدان کەسیش کردووە”، حەکیم بەبێ دایک و باوک و بە هەتیووی گەورە بووە، خێزاندارە دوو کوڕ و پێنچ کچی هەیە، هەروەها هیچ برایەکی نیە بێجگە لە خوشکێک.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە سلێمانى بایکۆتە و خێزانى گەنجە کوژراوەکەى دهۆکیش هە...

لە سلێمانى بایکۆتە و خێزانى گەنجە کوژراوەکەى دهۆکیش هەڕەشەکانیان دەبەنە ئیستانبوڵ

"هاوڵاتییەکەى دهۆک لەسەر قسەکردن بە زمانى کوردى لە ئیستانبوڵ کوژراوە