بەهۆی گەرماوە کەم کرابووەوە
کاتی دەوامکردن لە فەرمانگەکانی کەرکوک درێژکرایەوە
+964
ژێوار خدر
ماوەی مانگێک بوو لە سەرجەم فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک، دەوامی رۆژانەی فەرمانگەکان بەهۆی بەرزیی پلەکانی گەرماوە کەم کرابووەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 1.9.2024 دەوام لە سەرجەم فەرمانگەکان ئاسایی بووەوە.
عەدنان رەشید، لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانیی کەرکوک بە 964ـی وت، ماوەی یەک مانگی وەرزی هاوین بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی هەرێمەوە تا 31.8.2024 دەوام لە سەرجەم فەرمانگەکان کەمکرایەوە.
وتیشی، ئەو مانگەی کە دەوامەکە کەمکرابووەوە، فەرمانبەران لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانییەوە بۆ 1:00ـی نیوەڕۆ دەوامیان دەکرد، بەڵام لە ئەمڕۆوە دەوامەکە ئاسایی بووەتەوە و ئیتر هەر فەرمانبەرێک دەبێت لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بەیانییەوە بۆ 3:15 خولەکی دوای نیوەڕۆ دەوام بکەن.
بەپێی قسەی عەدنان رەشید، ئەمە یەکەم جار بووە بەهۆی گەرماوە کاتی دەوامکردن کەم بکرێتەوە، ساڵانی پێشوو بەم شێوەیە نەبووە.