لە بەعاجی موسڵ
سێ منداڵ و برایەکى گەورەیان بەهۆی یاریکردن بە تەقەمەنی گیانیان لەدەست دا
964+
کاروان ساڵحی
لە قەزای بەعاجی سەر بە پارێزگای موسڵ، بەهۆی یاریکردن بە پاشماوەی مین و تەقەمەنییەوە، سێ منداڵ کە ئەندامى یەک خێزانن لەگەڵ برایەکى گەورەیان گیانیان لەدەست داوە و منداڵێکى دیکەش بە سەختى بریندارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1.9.2024، عەمید مازن حدودی، بەرپرسی راگەیاندنی فەرماندەی پۆلیسی موسڵ هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و وتی، “تەندروستی یەکێک لە منداڵە بریندارەکان باش نییە”.
نوێکردنەوە کاتژمێر 1:55 خولەک
بەپێى سەرچاوە ئەمنییەکان ئەوانەى گیانیان لەدەست داوە براى یەکترین، بەڵام عەمید مازن حدودی بەرپرسی راگەیاندنی فەرماندی پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، پێنج منداڵ لەناو خانویەکی کەلاوە یاریان کردووە و بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی پاشماوەی چەکدارانی داعش لە ناو خانوەکە، چواریان گیانی لە دەست داوە و یەکێکی دیکەش برینداربوە، سەرجەمیان خزم و کەسی یەکترن و کاری شوانکاریان دەکرد.
مازن وتیشی، ئێستا هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین لە لایەن هێزە ئەمنییەکان وبەشی ئەندازیاری ونەهێشتنی تەقینەوەکان دەستی پێکردوە.
قەزای بەعاج دەکەوێتە خۆرئاوای شاری موسڵ، لەسەردەمی چەکدارانی داعش ناوچەیەکی سەخت بووە بۆ هێزە ئەمنییەکان.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح