چەند فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەک

لە سلێمانى دژى دواکەوتنى موچە بایکۆت راگەیەندرا

964+

ئەحمەد محەمەد- سلێمانى

بەهۆى دواکەوتنى موچەکانیان، فەرمانبەران چەند فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەک لە سلێمانى بایکۆتیان راگەیاندووە.

ئەوەى تائێستا بۆ پەیامنێرى 964 یەکلایى بووەتەوە، فەرمانبەرانى هەریەک لە دادنووسى دووى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلیمانى، بایکۆتیان راگەیاندووە.

نوێکردنەوە کاتژمێر 10:23 خولەک

پەیامنێرى 964 لە کاتژمێر 10:00 بۆ بەدواداچوون چووەتە ناو بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى و ئەوەى دەستکەوتووە کە کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتییەکە دواى ناڕەزایەتى دەربڕین دەستیان کردووەتەوە بە دەوام کردن و ئێستا ئیش و کار رایى دەکەن.

بۆ سۆراغى زیاتر لە بارەى بایکۆتى فەرمانبەرانى دادنوسى دووى سلێمانى، ئێستا پەیامنێرى 964 لە رێگایە بەرەو ئەوێ، دەیەوێت بزانێت بایکۆت بەردەوامە یان چوونەتەوە سەر کارەکانیان.

نوێکردنەوە کاتژمێر 10:55 خولەک:

کارمەندان و فەرمانبەرانى دادنووسى دووى سلێمانى لە کاتى کردنەوەى دەوامدا بایکۆتیان کردوو دواتر چوونەتەوە سەر کارەکانیان و 50 بۆ 60 مامەڵەیان راى کردووە و ئێستا دووبارە دەستیان کردووەتەوە بە بایکۆت.

لە ئێستادا هەریەک لە فەرمانبەرانى دادنوسى یەک و سێش لە سلێمانى بایکۆتیان کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بایکۆت لە سلێمانی دەستیپێکردوە بۆ فەرمانگەیەکیش رۆژێک...

بایکۆت لە سلێمانی دەستیپێکردوە بۆ فەرمانگەیەکیش رۆژێک پشوو زیاد کرا