بەڵام چەند؟

پارێزگارى کەرکوک نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدەى ئەهلى کەمکردەوە

964+

وریا فەتاح

لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا، پارێزگارى کەرکوک رایدەگەیەنێت کە بۆ مانگى ئاب نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدەى بۆ 6 تا 8 هەزار دینار کەم کردووەتەوە.

رێبوار تەها، گرتەیەکى ڤیدیۆى بڵاوکردەوە و تێێدا دەڵێت،”وەک بەڵێنمان دابوو لە خەمى داواکارییەکانى خەڵکبم بەتایبەت داواکارى نرخى کارەباى مۆلیدە، هەر بۆیە کەممان کردەوە”.

وەک باسى دەکات، بۆ مانگى ئاب، نرخى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدەیان کەمکردووەتەوە کردویانە بە 6 بۆ 6.500 تا 8 هەزار دینار.

جەختیش دەکاتەوە، ئەوە سەرەتایەکى باشە بۆ ئەو پرسە و زیاتر دەکەن بۆ داهاتوو.

بەپێى بەداواداچوونى 964، مانگى حەوت نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە لەناو شارى کەرکوک لە نێوان 8 بۆ 10 هەزار دینار بووە.

هەرچەندە نە رێبوار تەها و نە لیژنەى مۆلیدات لە شارى کەرکوک، هیچ روونکردنەوەیەکیان لە بارەى کاتژمێرەکانى کارەباى مۆلیدەکان نەخستووەتەڕوو.

رێبوار تەها بە پارێزگارى کەرکوک هەڵبژێردرا

رێبوار تەها بە پارێزگارى کەرکوک هەڵبژێردرا