لە رێگاى تاسلوجە بۆ چەمچەماڵ

کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی نزیکە لە کەوتنەکار

964+

وریا فەتاح

کارەکانی خستنەکاری کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیى خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگای تاسڵوجە- چەمچەماڵ لە تەواو بوندایە و تا ئێستاش وادەیەک دیارینەکراوە بۆ خستنەکاری.

سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی سلێمانی بە 964 وت، تائێستا رێکارەکانی خستنەکاری کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیى خاڵ بۆ خاڵ لە رێگای تاسڵوجە- چەمچەماڵ تەواو نەبووە و بریار لە وادەی خستنەکاری نەدراوە.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، لە کاتی خستنەکاری کامێراکان نزیکەی هەفتەیەک پێش ئەوە رادەگەیەندرێت و هاوڵاتییانی لێ ئاگادار دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی کاتەکانی بزانرێت.

پڕۆژەی جێگیركردنی كامێراكان لە سەرەتای دەروازەی تاسڵوجەوە دەستپێدەكات، تا دەگاتە نزیك بازگەی بانی مەقان لە سنوورى چەمچەماڵ.

لەسەر رێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ 28 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت و ئەمە قۆناغی دووەمی دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی خێراییە و پێشتر لە رێگاى دوکان بۆ سلێمانى دانرابوو.

کاتژمێرى 8:00ـى بەیانى رۆژى 29ی ئایاری 2023، بۆ یەکەمجار لە هەرێمى کوردستان لە رێگه‌ی (سلێمانی- دوكان)، كامێراكانى تۆمارکردنى تیژڕۆیى ئۆتۆمبێل “پۆینت توو پۆینت” کەوتنەکار.

لە سیستمی کامێرای چاودێریی خێرایی خاڵ بۆ خاڵ دوو کامێرا لەنێوان دوو خاڵ دانراون و دووریی نێوانیان سێ بۆ چوار کیلۆمەتر دەبێت، کاتێک ئۆتۆمبێلێک دەگاتە کامێرای یەکەم وێنەی دەگیرێت و سەرجەم زانیارییەکانی لە ژمارە و جۆر و کاتەکە دەنێرێت بۆ کامێرای دواتر، کە بە تۆڕێکی ئەلیکترۆنی پێکەوە بەستراونەتەوە، کاتێک دەگەیتە کامێرای دووەم دیسان کامێراکە وێنە دەگرێتەوە و بەپێی ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە خۆی، ئەو کاتە هەژمار دەکات کە بۆ گەیشتن بە خاڵی دووەم دیاریکراوە، لەسەر بنەمای کاتەکە دەزانێت بە چی خێراییەک لێخوڕینت کردووە.

ئەگەر ئەو کاتەی پێویستە بۆ گەیشتن لەنێوان دوو خاڵەکە هەمان کاتی دیاریکراوبوو، ئەوا هیچ سزایەک نانووسرێت، واتە لێخوڕین بە خێرایی دیاریکراو بووە، بەڵام ئەگەر کەمتر بوو لەکاتی دیاریکراو، ئەوە مانای ئەوەیە زێدەڕۆیی کراوە و لەسەر بنەمای کەمیی کاتەکە خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەزانرێت و سزا لەسەر ئەو بنەمایە دادەنرێت.

 رێگای سەرەكی تاسڵوجە - چەمچەماڵ بەكامێرای خاڵ بۆ خاڵ ك...

 رێگای سەرەكی تاسڵوجە - چەمچەماڵ بەكامێرای خاڵ بۆ خاڵ كۆنتڕۆڵ دەكرێت